ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دۆخی لەبار و مەترسیداری غەززەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەو برسێتییە توندەی کرد لەم ناوچەیەدا هەیە. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: ١٥٪ دانیشتووانی غەززە لە دۆخێکی کارەساتباردان و بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن.

ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ڕایگەیاندووە: یەک ملیۆن ئاوارە هەیە. 50 هەزار ژنی دووگیان لە غەززە دۆخێکی کارەساتباریان هەیە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: ئێمە پابەندین بە پاڵپشتی و یارمەتیدانی خەڵکی غەززە. ناوەندە پزیشکییەکان و پزیشکان و بارەگاکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە لەژێر هێرشدان و لە ئەنجامدا دەیان کارمەندی پزیشکی کوژراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە ٢٤ هەزار و ١٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٦٠ هەزار و ٨٣٤ کەس.