بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوەی ئەلمەنار، وتاری سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لوبنان، لە وتارێکدا بە بۆنەی حەوتەمین ڕۆژی شەهیدبوونی ویسام ئەلتاویل، فەرماندەی دیاری حیزبوڵڵای لوبنان ، کە لە گەڕەکی بەیروت لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کرا، وتی؛خێزانە خۆڕاگر و ئاوارەکان کە سەبریان هەیە بەشێکن لە خەبات.
وتیشی: زۆرێک لە گەنجەکانمان لە ١٠٠ ڕۆژ پێش ئێستاوە لە بەرەی ئێمەدا شەڕ دەکەن. لەم شەڕە بەردەوامەدا، زۆر نامەم پێگەیشتووە کە واژۆی باوک و دایکیان لەسەرە و داوای ناردنی تاقانە کوڕەکەیان دەکەن بۆ بەرەکانی پێشەوە.
هێرش بۆ سەر یەمەن بەهۆی گەمژەیی ئەمریکا و ئینگلیز بوو
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هێرشکردنە سەر یەمەن گەمژەیی و دژایەتییە لە لایەن ئەمریکا و ئینگلیز بووە. ئەگەر بایدن و هەرکەسێک لەگەڵیدا پێیان وابێت یەمەن واز لە پشتیوانیکردنی غەززە دەهێنێت، ئەوا نەزانن و هیچ نازانن.