لێکۆڵەرانی زانکۆی تاران توانیان دوو دەرمانی نوێ بە مەبەستی دەرمانی نەخۆشییە دژە ئیمنییەکان و شێرپەنجە بەرهەم بێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە عەسگەریە یەکێک لە ئەو لێکۆڵەرانە لە داڕشتن و وەبەرهێنانی دوو دەرمانی نوێ بۆ دەرمانی نەخۆشی دژە ئیمەنی و دەرمانی هەندێک لە شێرپەنجەکان وەکوو شێرپەنجەی سی، جەرگ و پێست بە هاوکاری دکتۆر زەهرا حاجی حەسەن هەواڵی دا .

ڕاشیگەیاند: دەرمانێک کە پێوەندی بە دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجەوە هەیە، هاوشێوەی دەرەکیی هەیە کە لێکەوتەی کەمتری هەیە و هەمان کاریگەری دادەنێت.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر داڕشتن و بەرهەمهێنانی دەرمانی نوێ بۆ نەخۆشییە دژە ئیمەنییەکان و وتی: دەمانێک داڕێژراوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕاگرتنی ئەو نەخۆشییە و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی هەو لە نەخۆشییە دژە ئیمەنییەکان وەکوو ئارتریت ڕوماتوئید، پسوریازیس و کرۆن.