بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند کە ئەمڕۆ 14/1/2024 كاتژمێر 10 له 13 شار‌و شارۆچكه‌ى جیاواز خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامى به‌بایكۆت ده‌ده‌ن.
مامۆستایانى ناڕازى ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، خه‌باتى مه‌ده‌نى درێژه پێده‌ده‌ن تا ده‌گه‌نه ئامانجه‌كانیان.
لایخۆشیه‌وه نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ ڕایگه‌یاند، مامۆستایانى وانه‌بێژ یەکشەمە په‌یوه‌ندى بهخوێندنگهكانیان ناكه‌ن و چاره‌نووسى خوێندكاران له ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێمه.
بۆجارى سێیه‌مه به‌رپرسانى په‌روه‌رده واده بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام له‌وناوچانه دیاریده‌كه‌ن كه بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندنى تێداكراوه‌و مامۆستایان پێوه‌ى پابه‌ند نابن.
Publish Date: ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ٠٨:٢٨
ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى خۆپیشاندانى فراوان له‌گشت ناوچه‌كان دیارى كرد و داواى به‌شدارى به‌رفراوان ده‌كات.