«سەلام رشدی» بە‌شداری له ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا «محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم» کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، به‌شداری له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" کرد.

"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ستافی نوێنه‌رایه‌تی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی نووسینگه‌ی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق له ئێران، به‌شداری له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" کرد له حوسه‌ینییه‌ی ئه‌میر ئه‌لموئمنین (ع) له ناوچه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی شاری تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.

"ماجد غه‌ماز" نوێنه‌ری مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق له ئێران، پێشوازیی له شاندی نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد .

له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم"، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی و عێراقی و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتی عێراق له تاران به‌شداریان تیایدا کرد.

ڕێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" ناسراو به "شه‌هیدی میحڕاب" بۆ به‌رز ڕاگرتنی فیداکارییه‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تییه پایه‌به‌رزه به عێراق و هه‌روه‌ها به خه‌ڵکانی ئه‌م وڵاته؛ هه‌موو ساڵێک به به‌شداری کۆڵێک که‌سایه‌تی ناوداریی کورد، عێراقی، ئێرانی و بیانی له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی له‌م بۆنه‌یه‌دا هه‌یه.