بۆ دووهەم شەوی بەردەوام و بە پێ هەواڵە بڵاو کراوەکان لەلایەن سەرچاوەکانی هەواڵی سەر بە ئەنساروڵڵاوە، پێتەختی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکی-بریتانیاییەوە بوردمان کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەزیرە، ناوچەگەلێک لە سەنعا، پێتەختی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکی-بریتانیاییەوە بوردمان کرا.

ڕاپۆرتەکان لە ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە باکووری شاری سەنعا، پێتەختی یەمەن باس دەکەن.

هەواڵە سەرەتاییەکان باس لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا و دەڤەری دەکەن و دەوترێت کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەگوڕ لە باکووری سەنعای پێتەختی یەمەن بیستراوە.