بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: کردەی یەمەن لە پشتیوانی لە ژنان و منداڵانی غەززە و ڕووبەڕووبوونەوەی جینۆسایدی ڕژێمی ئیسرائیل جێگای دەستخۆشییە.
جەختیشی کردەوە: سەنعا بە تەواوی پابەندە بە ئاسایشی دەریایی و کەشتیوانی. لەبری هێرشی سەربازی بۆ سەر یەمەن، پێویستە کۆشکی سپی دەستبەجێ هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی لەگەڵ تەلاڤیڤ لە دژی خەڵکی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا ڕابگرێت بۆ ئەوەی ئاسایش بگەڕێتەوە سەر تەواوی ناوچەکە.