وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: عێراق دیاری دەکات هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەدا بمێننەوە یاخود بچنەدەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان قسەی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، نایانەوێت بشێووی لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکادا دروستببێت.

جەختیشی کردووە کە پێویستە بارودۆخی ناوخۆ ئامادەبکرێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا یاخود دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەیان.

وەزیری دەرەوە راشیگەیاندووە، لە رابردوودا دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بووه ‌و به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك وەفدێکی سه‌ربازی و ئه‌منیی له‌ ئه‌مریكا بوون، ئێستا دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وه‌ستاوه‌، به‌ڵام دیالۆگ به‌رده‌وامی هەیە و بەم نزیکانە وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رادەگەیەنن.