باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لاهە ڕایگەیاند: ڕۆڵ و پێگەی سەردار سولەیمانی لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و لەناوچوونی ئەو گرووپەنکۆڵی ناکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لاهە، یەک هەفتە دوای ڕووداوی تیرۆریستی کرمان، دووهەمین بەیاننامەی خۆیی لە ئەو بارەوە دەرکرد.

کورتەی دەقی ئەو بەیاننامە لە خوارەوە دێت:

دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان، داعش بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک بەرپرسیارێتی ئەو ڕوداوەی لە ئەستۆ گرت.

ئەو ڕووداوە هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی ئەنجام درا. ئەو کە کەسایەتییەکی ناسراو لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و داعش بوو، لە حاڵێکدا کە بۆ ئەنجامی ڕاسپاردەیەکی فەرمی چووە، بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا و لەلایەن هێزی سەربازی ئەو وڵاتە شەهید کرا.

ڕۆڵ و پێگەی سەردار سولەیمانی لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و لەناوچوونی ئەو گرووپە نکۆڵی نەکراوە. ڕق و هەوڵی تیرۆریستی گرووپی تیرۆریستی داعش لە شەهید کردنی تازیەبارانی ئەو شەهیدە ئازیزە ئەبێ بە واتای تووڕەیی، ڕق و تۆڵەی ئەو گرووپە لە سەردار سولەیمانی یە.

ڕاستی ئەوەیە کە بە هەوڵەکانی سەردار سولەیمانی ، داعش لەناوچوو بوو بەڵام بە تیرۆری ئەو لەلایەن ئەمریکاوە، ئێستا داعش بوێترتر بووەتەوە و بۆ بووژانەوەی خۆی هەوڵی تیرۆریستی لە دژی خەڵکی ئاسایی دەدات.