بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید بەدری بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەڵوێستی حکومەتی هەرێم بۆ مانەوەی ئەمریکا لە عێڕاق، لە درێژەی زنیجرە ڕەواییدانەکان بە بوونی ئەو هێزانە ئەنجام دەدرێت، زیادی کرد: پاڵپشتی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە درێژەی بوونی ئەو هێزانە لە عێڕاق، هەوڵێک بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە پڕۆژەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار کە لە ڕابردوودا شکستی هێناوە.
بەدری بە وتنی ئەوەی کە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پاڵپشتی لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە واتای لەبیر کردنی گیانفیدایی و ئەو خوێنانەیە کە بۆ ئاسایشێ خاکی عێڕاق ڕژا،وتی: بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی لە عێڕاق، ئەنجامی نەرێنی بەدواوە دەبێت کە تەنیا خەسار بەر هەرێمی کوردستان و کوردەکان دەکەوێت.