بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ماوه‌ى چوار مانگه ساڵى نوێى خوێندن ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا له سنورى پارێزگاى سلێمانى قوتابخانه‌کان به داخراوى ماونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له دوێنێوه خوێندن له سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستپێبكات، به‌ڵام ده‌رگاى قوتابخانه‌كان نه‌كرایه‌وه و له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌كۆى ده‌نگ ده‌رگاى هه‌موو قوتابخانه‌كان داخران.
سه‌لیم جه‌بار، مامۆستا له هه‌ڵه‌بجه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "په‌روه‌رده نه‌یتوانى بڕیارى خۆى به‌سه‌ر مامۆستایان جێبه‌جێ بكات له‌كاتێكدا هیچ داواكارییهكى مامۆستایان جێبه‌جێ نه‌كراوه كه ماوه‌ى چوار مانگه مامۆستایان بایكۆتیان كردووه و ناچنه هۆڵه‌كانى وانه‌وتنه‌وه".
هه‌روه‌ها وتى "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به كۆى ده‌نگى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، ده‌رگاى هه‌موو قوتابخانه‌كان له سنووره‌كه داخران، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ بڕیاره‌كانى په‌روه‌رده بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان".