ناوەندی مێدیایی هەسەدە لە کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە ئۆپراسیۆنی ئەو هێزانە لە گوندی ئەلجرزی لە دەیرەزوور هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سەرکردەیەکی داعش لە ئۆپراسیۆنی ئەو هێزانە گوندی ئەلجرزی دەیرەزوور کوژراوە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە ئەو هێرشە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆن لە دژی شانەکانی داعش، یەکینەکانی دژە تیرۆری هەسەدە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە.

هەروەها هاتووە کە ڕۆژی 7 ی جوون هێزەکانی ئێمە ئۆپراسیۆنێکیان لە گوندی ئەلجرزی لە دژی سەرکردەیەکی داعش بە ناوی محەمەد عەتیە ناسراو بە ئەبی مەحموود ئەنجام داوە.