یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاگەیاند کە ئامانجی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق هاوپەیمانانە نەک پێشمەرگە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەحمان جەزاییری، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، وتی:

ئەو گرووپەی بە بەرخۆدانی ئیسلامی ناسراوە، هیچ هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەنجام نەداوە، جگە لە هاوپەیمانی هێزەکان، چونکە ئامانجی ئەم هێزانە تەنها هێزەکانی هاوپەیمانانن.

ڕاشیگەیاند: من بەرپرسیارێتی قسەکانم لە ئەستۆ دەگرم، کوردستان وەک ئەوانی دیکەیە لە ناوچەکانی عێراق، و دیدێکی جیاکاریمان نییە بەرامبەر ناوچەکانی عێراق، ئێمە خەڵکی کوردستانمان خۆشدەوێت، تەنها هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەریر دەکرێنە ئامانج و هیچ دامەزراوە و ڕێکخراوێکی دیکە ناکرێنە ئامانج.