وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بوونی هەر جۆرە هۆکارێکی سیاسی لە دواکەوتنی حەجی عومرە ڕەت دەکەینەوە؛ سەرۆکی حەج و زیارەتی ئێران ئێستا لە عەرەبستانە و گەشبینین کە ئەو لەمپەرە تەکنیکییە چارەسەر ببێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی ڕووداوی تیرۆریستی کرمان نیشانی دا کە تیرۆریزم مەترسییەکی گشت گیر بۆ هەموو گەلان و هەروەها ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتییە.

ناوبراو بە ئاماژە بە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا زیادی کرد: هاوپەیوەند بە پرسی فەلەستین هەڵوێستی ڕوونمان هەیە و پێمان وایە کە لە بواری کردەوەدا هەوڵێک نەدراوە. هەروەها وتیشی کە سەبارەت بە شێوەی کۆتایی هێنان بە ئەو تراژیدیا گفتوگۆ کراوە و باس کراوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئەبێ لە پاڵپشتی سیاسی، لۆجستیکی، ئابووری و سەربازی لە ئیسرائیل دەست هەڵبگرن.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە دواکەوتنی گەشتەکانی حەجی عومرە زیادی کرد: بەرپرسانی ئێران و عەرەبستان لە ئەو بارەوە هەوڵی پێویستیان داوەبەوەی ئەو بابەتە هۆکاری سیاسی نییە و سەرۆکی حەج و زیارەتی ئێران ئێستا لە عەرەبستانە و گەشبینین کە کە ئەو کێشە تەکنیکیە چارەسەر ببێت و گەشتەکان ئەنجام بدرێت.