بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی کردووەتە سەر حەیفا کە دەکەوێتە ناوچە داگیرکراوەکان.
به پێی ئه م به یاننامه یه ، بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق به مووشه کی پێشکەوتووی کڕووزی مەودا دووری "ئه ڕقەب" ئامانجێکی گرنگی له حەیفا کردووه ته ئامانج.
هەروەها ئەم گروپە خۆڕاگرییە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە دەربارەی ساتەوەختی هەڵدانی ئەم مووشەکە.
حسێن ئەلموسەوی، وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە بۆردومانی حەیفا وتی: ئەمە پەیامێکی ڕوونە کە میحوەری بەرخۆدان دەستبەرداری ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا نابێت.