بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ئامارێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، رێکخراوی داعش بە تێکڕای ساڵەکە 693 کەسی لە سوریا کوشتووە، لەو ژمارەیە 193 کەسیان هاوڵاتی مەدەنی بوون.
هەر بەپێی ئامارەکەی روانگەی سووری
82 سەرکردە و چەکداری داعش بە گورز وەشاندنی جیاواز کوژراون، 46یان بەدەستی روسیا و سوریا و 23یان بەدەستی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، 13 بەهۆکاری نادیار کوژراون.
هەفتەی رابردوو ئاماری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بڵاوکرایەوە، بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی نۆرس پرێسی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، تورکیا لە ماوەی ساڵی رابردوو 930 جار کوردستانی سووریای بۆردومان کردووە، 78%ـی ئەو ناوچانەی بۆردوومان کراون شوێنی نیشتەجێبوون بوون.