مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ به‌ڕێز فاڵح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد.

له‌ دیداره‌كه‌ بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منیه‌كان ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هێرشكردن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ پیرمام كرا.