بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ جەلال تاڵەبانی له پهیامێكدا لهبارهی هێرشهكهی كرمان، رایگهیاند کە "بە توندی سهركۆنهی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم و پرسە و هاوخەمیی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەركی هەمولایەكە بە یەكگرتوییەوە هەوڵەكانمان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی دهڵێت، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".