سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردارەکانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزمدا، لەسەر پابەند بوون بە بنەما و بایەخەکانی شەهید سولیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، عەمار حەکیم لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردارانی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزم نووسی: بە داخێکی تێکەڵ بە شانازییەوە چوارەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردارانی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزم بەرز ڕادەگرین.

ناوبراو لە ئەو پەیامەدا وێڕای ئیدانە کردنی دووبارەی تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس جەختی کرد کە ئەو شەهیدانە نیشانەی بایەخی نەتەوەیی و بیر و بڕوا و قارەمانێتی لە دڵی گەلان و کۆمەڵگاکانیانن.