پێکدادانی چەکداری لە نێوان هۆزە عەرەبییەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە حەوت ناوچەی پارێزگای دێرەزۆری کوردستانی سووریا دروستبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێکدادانی نێوان هۆزە عەرەبییەکان و هەسەدە لە شەوی رابردووەوە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە چەند ناوچەیەکی دێرەزۆر بەردەوام بووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، هۆزە عەرەبییەکان چەند خاڵێکی پشکین و بارەگا و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بە ئامانجگرتووە و زۆربەی پێکدادانەکان لە گوندەکانی شەحیل و زەیبان و کیبر و جرزی و حەوایجو سیجان و بەسیرە بوە.

لە مانگی (ئاب/8)ی ساڵی رابردووش شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان هۆزە عەرەبییەکان و هێزە دیموکراتییەکانی سوریا دروستبوو، دوای چەند هەفتەیەک لە رووبەروبوونەوە هۆزە عەرەبییەکان کشانەوە و رازیبون بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا و راگرتنی توندوتیژی.