بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، هەوڵی ئیسرائیل بۆ تیرۆری شێخ ساڵح ئەلعاروری جێگری بزووتنەوەی حەماس و دوو فەرماندەی دیکەی قسام لە بەیرووتی بە توندی ئیدانە کرد.
کەنعانی جەختی کرد کە ئیسرائیل بە ئەنجامی ئاوەها جەنایەتێک، جاێکی دیکە سەلماندی کە هەیبەتی درۆیینی لەسەر تیرۆر و جەنایەت داناوە و لە ئەنجامی داماوی و شکستی قورس و دەرمان نەکراو لە بەرانبەر گرووپە فەلەستینییەکان لە گەردەلوولی ئەقسا لە سێ مانگی ڕابردوویە.
ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی لە فەلەستین و بەرخۆدان، وتی بەدڵنیاییەوە خرۆشێکی دیکە لە دەمارەکانی بەرخۆدان نەک هەر لە ناوچەکە بەڵکەوو لە هەموو ئازادی خوازانی جیهان دروست دەکات.
کەنعانی وێڕای ئیدانە کردنی پێشێل کرانی سەروەریی لوبنان، لەسەر کاردانەوەی بەپەلەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە ئەو تیرۆرە جەختی کرد.