ماڵپەڕێکی گەشتیاری جیهان، گوندی مێژوویی پاڵەنگانی یەکێک لە 32 شوێنی گەشتیاری زۆر سەرەنج ڕاکێش بۆ ساڵی 2024 ناساندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی لاو ئێکسپلۆرینگ کە شوێنە گەشتیار و سەرەنج ڕاکێشەکانی جیهان دەناسێنێت، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، گوندی مێژوویی پاڵەنگانی یەکێک لە 32 شوێنی گەشتیاری خۆر سەرەنج ڕاکێش ناساندووە و بە گەشتیارەکانی وتووە کە سەردانی ئەو گوندە بکەن.

ئەو ماڵپەڕە گوندی پاڵەنگانی پشت لە کێو و ڕوو لە دۆڵ وەسف کردووە کە ئەوەندە جوان و دیمەنی سەرەنج ڕاکێشی هەیە کە گوایە شوێنێکە لە نێو چیرۆکی پەریییەکان.