چڕ بوونەوەی هێرشی ئاسمانی، زەوینی و دەریایی بۆ سەر غەززە و کردنە ئامانجی ەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژاوا لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە هێرشی هەمەلایەنە بۆ سەر غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە چڕ بووەتەوە، بارینی باران و هەڵکردنی بای توند بووەتە هۆی ئەوەی کە دۆخی ئاوارە فەلەستینییەکان کە لە خێوەتدا ژیان دەکەن، خراپتر ببێت.

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل وەکوو ڕۆژانی ڕابردوو بەشە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان بوردمان کرد .

بەلەمە جەنگییەکانی ئەو ڕژێمەش بە شێوەی بەربڵاو پارێزگای ناوەندیی کەرتی غەززەیان کردە ئامانج.

ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قسام ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو گرووپە ڕۆژی ڕابردوو 71 ئۆتۆمبێلی سەربازی ئیسرائیلیان تێکشکاندووە و 16 سەربازی ئیسرائیلیان کوشتووە.