Publish Date: ١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٥:٣٦

پرسی فەلەستین یەکێک لەو بابەتانە بووە کە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە کەیس و پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی هەبووە. لە چەند دەیەی ڕابردوودا هەوڵی زۆر دراوە بۆ ئەوەی ئەم پرسە پەراوێز بخرێت و داگیرکردنی فەلەستین ڕەنگی ڕەوای و شەرعییەت پێبدرێت. بەڵام دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی (د.خ) لە دیاری کردنی ڕۆژی قودس هەنگاوی یەکەم بوو بۆ پەراوێزخستنی ئەم پڕۆژەیە کە لە دژی گەلی فەلەستین ڕێکخرابوو. لەم بەشەی خوارەوەدا زۆرێک لە چالاکییەکان لەلایەن گروپ و کەسانی جۆراوجۆرەوە بە ئامانجی تێکشکاندنی پیلانەکانی ئیسرائیل ئەنجامدراون. موجاهەدەت و هەوڵەکانی شەهید سەردار حاجی قاسم سولەیمانی لەو کارانە بوون. دەکرێ فەلەستین وەک هێمای سەرەکی هزری شەهید سولەیمانی سەیر بکرێت. ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دۆسیەیەکدا لەژێر ناوی "شەهیدی قودس؛ ڕۆڵی حاجی قاسم لە زیندوو ڕاگرتنی پرسی فەلەستین" بەدواداچوونی بۆ ڕوانگەی شەهید سولەیمانی سەبارەت بە پرسی فەلەستین کردووە.