Publish Date: ١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٤:٣٣

سەرۆکی کاتی گرووپی بریکس ڕایگەیاند کە ئەندامێتی فەرمی ئێران و چوار وڵاتی دیکە لە ئەو گرووپە لە ئەمڕۆوە واتا سەرەتای ساڵی زایینی نوێیەوە دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلومبێرگ، ئانیل سوکلال نوێنەری ئەفریقای باشووری لە گرووپی بریکس ڕایگەیاند کە 5 وڵاتی ئێران، عەرەبستان، ئیمارات، ئێتیووپی و میسر لە ئەمڕۆ یەکەمی ژانڤیەی 2024 ەوە دێنە ڕیزی ئەو گرووپەوە.

وڵاتانی گرووپی بریکس کە لە سەرەتاوە بریتی لە بڕازیل ، ڕووسیا، هیند ، چین و ئەفریقای باشووری بوو، لە ئۆگۆستی ڕابردووەوە 6 وڵاتی بانگهێشت کردووە تا بچنە ڕیزی ئەو گرووپەوە؛ گرووپێک کە ئامانجی بەرەوڕوو بوونەوەی سوڵتەی سیستەمی جیهانی بە ڕێبەری ئەمریکایە. ڕووسیا لە ساڵی 2009 گرووپی بریکسی دامەزراند و ئێستا سەدا 42 ی حەشیمەتی جیهان، سەدا 30 ی جوگرافیای جیهانی و سەدا 24 ی بەرهەمهێنانی ئابووری جیهانیی هەیە.