سنووری کاتیی هەنگەژاڵی بانە بەهۆی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێڕاق دوای چوار مانگ چالاکی داخرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێ هەواڵەکان سنووری کاتیی هەنگەژاڵی بانە لە هەفتەی ڕابردووەوە بەهۆی کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی عێڕاق و هەرێمی کوردستان لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ئەو بازاڕچە سنوورییە داخراوە و هیچ جۆرە چالاکیەکی بازرگانی لە ئەو سنوورە ئەنجام نادرێت.

سنووری کاتی هەنگەژاڵ و گوڵە سوورە، 6 ساڵ پێش بە ئامانجی ڕێکخستنی سنوورەکان و جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی سنوورەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی چێ کرا و لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان کرایەوە.

فەرماندری شاری بانە لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: شوێنگیری پێویست بۆ کردنەوەی دووبارەی ئەو سنوورە لەلایەن پارێزگاری کوردستان و فەرماندەی شاری بانەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەنجام دراوە.