پژمان عەلیپوور ئەنیمەیشێن ساز و کارتۆنیستی مەهابادی بە ئەنیمەیشێنی “ باکان لە کوێ دەمرن” خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی مافی مرۆڤ و خەڵاتی فێڵی زێڕینی فێستیڤاڵی کورتەفیلمی ڕۆمانیای بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە ئەنیمەیشێی باکان لە کوێ دەمرن بەرهەمی پژمان عەلی پوور، ئەنیمەیشێن ساز و کارتۆنیستی مەهابادی، گێڕانەوەیەک لە بوردمانی کیمیایی سەردەشتە و پێشتریش توانیویەتی خەڵاتی جیهانی بباتەوە.

لە ئەو بەڵگەفیلمە 13 خولەکییەدا، لە گێڕانەوەیەکی تێکەڵاو لە بەڵگە و ئەنیمەیشێن، لەسەر پێش و پاش ی چرکەی بوردمانی کیمیایی سەردەشت کار کراوە کە چێ کرانی سێ ساڵی خایاندووە.