ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە فەلەستین و گەشەی گرووپەکانی بەرخۆدان ئەوەندە ئاشکرا و گرینگ بوو کە ئیسماعیل هەنیە سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس لە ڕۆژی بەڕێ کردنی تەرمی شهید سولەیمانی لە تاران قسەکانی بە شەهیدی قودس، شەهیدی قودس، شەهیدی قودس کۆتایی هێنا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ بەشی نێودەوڵەتی: ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ڕۆڵی سەردار سولەیمانی و یارمەتی تایبەتی بە فەلەستینییەکان دەڵێت: ئەمریکییەکان سەبارەت بە فەلەستین بەرنامەیان ئەوە بوو کە پرسی فەلەستین فەرامۆش بکرێت؛ فەلەستینییەکان لە حاڵەتی لاوازی بهێڵنەوە کە نەوێرن باس لە شەڕەوە بکەن. ئەو پیاوە واتا سەردار سولەیمانی، دەستی فەلەستینییەکان پڕ کرد؛ کارێکی کرد کە ئەو پیاوە دەستی فەلەستینییەکانی پڕ کرد. بە شێوەیەک بەهێزیان کردەوە کە شوێنی بچووک وەکوو کەرتی غەززە بەڵایەکی بە سەر ئیسرائیلییەکان هێنا کە لەسەر 48 کاتژمێردا دێن و دەڵێن ئاگربڕ ڕابگەیێنن، ئەوە حاجی قاسم بوو کە ئاوای کردئەوە باسێکە کە بەردەوام برا فەلەستینییەکانمان لای خۆمەوە وتوویانە.

بەڵام ئایا تەنیا یارمەتی سەربازی و پەروەردە و ناردنی لە چەند دەیە، شەهید ولەیمانیی کرد بە شەهیدی قودس؟ بێ گومان نا. هۆکاری ئەو بابەتە، هەنگاوێک دواتر و ڕیشە لە شێوەی ڕوانینی وردتری سەردار سولەیمانییە.

بڕیاردان و سەربەخۆیی لە کردەوە

گرینگترین تایبەتمەندی سەردار سولەیمانی، نەک توانی سەربازی و تێگەییشتن لە مەیدان، بەڵکوو ستراتیژی ورد و ئەنێشەی ئەوان لە شێوەی بەرەوڕوو بوونەوە و پەرەپێدانی بەرەی بەرخۆدان و ناوەکەکانی ئەندێشەی بەرخۆدان بوو.

هەندێک کەس و لایەن و ڕوانگە بە شێوەیەک دەڕواننە پێوەندی ئێران و بزووتنەوەکانی بەرخۆدان لە لوبنا، سووریا، عێڕاق، یەمەن و فەلەستین کە گوایە ئەوان دەستی بەوەکالەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بڕیاردان، جێبەجێ کردن، ستراتیژی و ڕێگای تەواوکەردان.

بەڵا، کاتێک دەڕوانینە کردەوە و ڕوانینی سەردار سولەیمانی لە چل ساڵی ڕابردوودا، تێدەگەین کە ئەوان بە هیز و بڕوایەکی وردەوە سەربەخۆیی لە کردەوە و بڕایردانی سپاردووەتە دەستی ئەو بزووتنەوەگەلە.

حەماسەی گەردەلوولی ئەقسا، گرینگترین ئەنجامی ستراتژی پێگەیاندن

دەتوانرێت گەردەلوولی ئەقسا وەکوو ئەوپەڕی پێگەییشتنی ئێستای بەرەی بەرخۆدان لە داڕێژەری، بڕیاردان، تێگەییشتن و ستراتیژی ئۆپراسیۆنیی مەیدانی وەسف بکرێت. ئۆپراسیۆنێک کە بە ڕاستی و بە هێز و بڕیاری فەلەستینییەکان جێبەجێ کرا.

گەردەلوولی ئەقسا نمانەیەک لە ستراتێژی گەورەی حاجی قاسم لە پێدانی بڕیار و سەربەخۆیی دەنگی بەرخۆدانە کە ئەنجامەکەی لە پێگەییشتنی هزری و بڕیاری بەرخۆدانی غەززە خۆی نیشان داوە.

سەردار سولەیمانی، شێوە و ڕێکوپێکی پێوەندی تاران لەگەڵ دیکەی بزووتنەوەکانی وێڕای بەڕێوەبری لە هاوتەریبی، چارەسەری پێداویستی و داڕێژەری پێشکەوتن بەڵام لە پازلی هەمان پێکهاتە و بەرژەوەندی ناوچەیی و نەتەوەیی ئەکتەرەکان شوێنگیری و بەڕێوەبەرایەتی کردووە.

شێوەی کردەوە، پێکهاتە و بەڕێوەبەری حەشدی شەحبی بەتواوەتی جیاواز لە ئەنساروڵڵای یەمەن یان گرووپەکانی بەرخۆدان لە سووریا و تەنانەت حزبوڵڵای لوبنانە. حەشی شەعبی بەتواوەتی هاوتەریبی بەرژەوەندییەکانی عێراق، مەرجەعیەتی ئەو وڵاتە و فەرهەنگی خەڵک و …ی عێراق پێک هاتووە.

کۆی باسەکە

شەهید سولەیمانی بە وتەی سەید حەسەن نەسروڵڵا نە یەک کەس، بەڵکوو قوتابخانەیەک بوو. قوتابخانەیەک لە ئیسلام و ئیخلاس. بۆ تێگەییشتن لە ئەو قوتابخانە و درێژەدانی ڕێگاکەی ئەبێ ناسینێکی ورد، تەواو و گشتیت لێ هەببێت. ڕێبەری ئێرانیش سەبارەت بە ئەو قوتابخانە لە نوێژی هەینی لە ساڵی 1398 وتیان: دەرەنجانی ئیخلاسی شەهید سولەیمانی، هەمان عەشق و ئەمەگی خەڵکە، هەمان فرمێسک و ئاهی خەڵکە، هەمان بەشداری خەڵکە، هەمان نوێ بوونەوەی ڕۆحیەی شۆڕشگێڕی خەڵکە. بەڵام ئەوەی کە ئێمە بێین ئەو ڕووداوانە لە ڕۆژژمێردا بنووسین، نرخی لەسەر دابنێین، لێیان تێبگەین و لە ئەگەرێکدا بەدی دێت کە ئێمە بە چاوی کەسێکەوە چاو لە حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس نەکەین، بەڵکوو بە چاوی قوتابخانەیەکەوە چاوی لێبکەین.