نووسەر و شرۆڤەکاری لوبنانی دوکتور حاکم ئەمهەز وتی: ئەو ڕۆڵەی شەهید سولەیمانی لە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی فەلەستین بینیویەتی، ئەوە بوو کە توانی ئیسرائیل لە ئەفسانەی خاوەن دەسەڵاتێکی گەورەوە بگۆڕێت بۆ هێزێکی لاواز لە بەرانبەر بەری بەرخۆدان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هەوڵ و گیانفیداییەکانی شەهید سەردار حاجی قاسم سولەیمانی لە یادی نەتەوەی فەلەستین و ڕێبەرانی بەرخۆدانی ئیسلامیدا ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە چوار ساڵ بەسەر شەهید بوونی ئەم فەرماندەیەی بەرەی بەرخۆداندا تێپەڕ بووە. شەهید سەردار سولەیمانی ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە تەیارکردنی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین و زۆرێک لە شارەزایانی ناوچەکە پێیان وایە سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی فەلەستینییەکان لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا قەرزداری پلان و بەرنامەکانی شەهید حاجی قاسم سولەیمانییە، پرسێک کە بە ڕاشکاوی لە لێدوانەکانی سەرکردەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستیندا هاتووە.
لەو پێوەندییەدا پەیامنێری مێهر وتووێژێکی لەگەڵ دوکتور حەکام حسێن ئەمهەز، چالاکی میدیایی لوبنان و شرۆڤەکاری باڵای ناوچەیی و پرۆفیسۆری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا، کە پۆختەکەی لە خوارەوە دێت.
سەبارەت بە پێگەی شەهید سەردار سولەیمانی لە تەیارکردن و پڕچەککردنی فەلەستینییەکان لە شەڕی دژ بە ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل لەو ماوەیەی کە بەرپرسی سپای قودس بووە، بۆچوونی ئێوە چییە؟
ڕۆڵی شەهید سەردار حاجی قاسم سولەیمانی ڕۆڵێکی سەرەکی و زۆر ستراتیژییە لە پرسی فەلەستین. چونکە بەرخۆدانی فەلەستینی لە قۆناغی بەکارهێنانی چەکی سووکەوە بەرەو قۆناغی بەکارهێنانی چەکی زۆر گرنگ وەک مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای جەنگی گرنگ بەرەوپێش برد.
هەروەها دەتوانین شەهید سەردار سولەیمانی وەک کەسێکی سەرەکی لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدان لە فەلەستین بناسێنین و وەسفی بکەین، چونکە خاوەنی بیرۆکەی هەڵکەندنی توونیل بوو لە غەززە و خاوەنی پلانی گواستنەوەی چەک بۆ فەلەستین بوو بە شێوازی تایبەت کە بە نهێنی بیانگوازنەوە بۆ دەستی فەلەستینییەکان.
شەهید سەردار سولەیمانی بە پڕچەککردنی فەلەستینییەکان هاوکێشەکانی نێوان بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی گۆڕی تا ئەو ڕادەیەی کە پێش ئەوە شەڕ لە ناوچەی عەرەبی ڕووی دەدا نەک لە ناو خاکە داگیرکراوەکانی ڕژێمی زایۆنیدا.

چوار ساڵ دوای شەهید بوونی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی، ئەمڕۆ سەرکەوتنە بەرچاوەکانی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس لە غەززە دەبینین، بە بۆچوونی ئێوە ڕۆڵ و پێگەی شەهید سولەیمانی لەم سەرکەوتنانەدا چییە؟
ئەمڕۆ ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە شەڕی نێوخۆیی ئیسرائیل دەبینین، واتە بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین، تێلاڤیڤ و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی زایۆنیستی دەکاتە ئامانج و ئەو شەڕانە لە دەرەوەی ئیسرائیل ڕوونادەن. هەروەها شەهید سولەیمانی ستراتیژی جەنگی گواستەوه بۆ بەرخۆدانی ئیسلامی له فەلەستین. به جۆرێک حاجی قاسم ئەندازیارییەکی تاکتیکی و پلان بۆ داڕێژراوی دابین کرد که به هەڕەشه له شەری دژ به ڕژێمی زایۆنیستی داده نرا. تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمڕۆ ئەوە بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستینە کە هاوکێشە بەسەر دوژمن لە مەیداندا دەسەپێنێت، لە کاتێکدا لە ڕابردوودا ئەمە وا نەبووە.
لە ڕاستیدا ئێمە باسی سەردەمی پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکەین، واتە دۆخی فەلەستین و بەرخۆدانی فەلەستین پێش شۆڕش چۆن بووە؟ وە بارودۆخی گەلانی عەرەب و ئیسلامی چۆن بوو. بەڵێ لە خراپترین حاڵەتی بێ هیوایی و شکست بوون. لە ئەنجامدا هیچ ئومێدێک بۆ ئازادکردنی فەلەستین و سەرکەوتن بەسەر ئیسرائیلدا نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی زۆر گەورە ڕوویدا و بێ هیوایی گۆڕاوە بۆ هیوا و ئەم هیوایە ئەگەری ئازادی و سەرکەوتنێکی گەورەی ڕەخساندووە و هەن بەڵگە لەم ڕووەوە کە لوبنان خۆی لە ئیسرائیل ڕزگاری کرد و غەززەش خۆی لە دەستی سوپای ئیسرائیل ڕزگار کرد و بەرخۆدان هاوکێشەکانی ئیسرائیلی گۆڕی و ئەفسانەی ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل ڕووخا. ئارەزوو و خەونی ئیسرائیلێکی گەورە لە فوراتەوە تا نیل لەناوچوو، هەروەها لەناوچوونی ئەم دروشمە درۆینەیە؛ ئیسرائیل دەکەوێتە پشت دیوارەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا، لەسەر سنووری دووەم لەسەر سنوورەکانی غەززە، بۆیە هەموو ئەم دروستکردن و دەستپێشخەرییانە کاری بلیمەتی داهێنەر شەهید حاجی قاسم سولەیمانییە.

سەرەڕای گەمارۆدانی غەززە لە لایەک و هەوڵەکانی لە بەرەکانی دیکەی ناوچەکە وەک سووریا و عێراق، شەهید سەردار سولەیمانی چۆن بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستینی بە چەک و پلانی ستراتیژی تەیار کرد؟

یەکێک لە گۆڕانکاری و پێشهاتە ستراتیژییەکانی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل لە ڕێگەی چەندین دەستکەوت و ڕێگای دوور و درێژی جیهادییەوە هاتەدی. بۆیە ناتوانین ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە بوارە دیاریکراوەکاندا لە بەرگری لە بەرخۆدان سنووردار و کاڵ بکەینەوە، چونکە بۆ نموونە کاتێک باس لە پڕچەککردنی بەرخۆدان دەکەین لەلایەن حاجی قاسمەوە، ئەوە نییە کە ڕاستەوخۆ لە پشت ئەم پشتیوانییەوە بوو، بەڵکوو هێزەکانی بەرخۆدانی مەشق پێکردووە و دەستپێشخەری کردووە، ڕێگایەکی ستراتیژییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی. ستراتیژی بۆردومانی مووشەکی و ستراتیژی بە ئامانجکردنی ستراتیژی.

هەروەها شەهید سولەیمانی گۆڕانکاری و پێشهاتی زۆری بەدیهێنا. کاتێک باس لە گۆڕینی هاوکێشەکان دەکەین یان باس لە پرسی توونێل و زۆر بابەتی تر دەکەین، شەهید سولەیمانی لە پشت ئەو هەموو پلانانەوە دەبینین و ئەم بابەتە پەیوەندی بە شیکاری سیاسی ئێمەوە نییە، بەڵکوو سەرکردەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و سەرکردەکانی تری بەرخۆدان لە ناوچەکەدا، ئەمەیان وت و ئەوان جەختیان لەسەر کردەوە و بەڵگەی ڕاستەقینەیان لەسەر بوو.

بۆ نموونە پرسی توونێل؛ سەرکردە فەلەستینییەکان دەڵێن، داڕێژەری بیرۆکەی ئەو تونێلانە شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و شەهید حاج عیماد موغنیە بوون و ئەم کارە و ئەو ڕۆڵەی شەهید سولەیمانی تێیدا گێڕاوە، دەتوانێت ئیسرائیل لە ئەفسانەیەکەوە بگۆڕێت کە دەسەڵاتێکی گەورەی هەیە بۆ هێزێکی لاواز لە بەرانبەر میحوەری بەرخۆدان، بەجۆرێک کە ئەم ڕژێمەی ئەمڕۆ پێویستی بە یارمەتی هەیە لە دژی میحوەرەکەی بەرخۆدان و لە دۆخێکی لەناوچووندایە، و بژاردەی ڕزگارکردنی فەلەستین یەکمایەتی زۆر بەرزی پێدراوە، لەکاتێکدا پێشتر لە نزمترین پێگەدا بووە.

وەک شرۆڤەکارێکی لوبنانی، چۆن ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە دۆسیە جۆربەجۆرە ناوچەییەکان هەڵدەسەنگێنیت و بەراوردی دەکەیت لەگەڵ شۆڕشگێڕە دیارەکانی دیکەی جیهان کە دژی ئیمپریالیزمی ئەمریکی خەباتیان کردووە؟

شەهید سەردار حاجی قاسم سولەیمانی زانا و بلیمەتێک لەم دونیایە بوو و دەتوانین بڵێین خەباتگێڕێکی نێودەوڵەتی بووە. جگە لەوەش کاتێک باس لە ڕۆڵی چێگڤارا لە ئەمریکای لاتین دەکەین، ئەو تەنیا شۆڕشگێڕێکی نێودەوڵەتی بوو لە دژی ئیمپریالیزم لە ئەمریکا، بەڵام دەتوانین بڵێین حاجی قاسم ڕۆڵێکی هەمەلایەنەتری هەبوو، چونکە دژی ئیمپریالیزم، ڕژێمی زایۆنیستی تیرۆریستان و تەکفیرییەکانی داعش بەرخۆدانێکی بەرفراوانی هەبوو. ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە گۆڕینی هاوکێشەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، تەنانەت دەتوانین بڵێین ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە گۆڕینی هاوکێشە ستراتیژییەکان لەسەر ئاستی ململانێ و گۆڕەپانی دوو جەمسەری نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕووسیا ، و چین.