هەزاران کەس لە خەڵکی قارەمانی یەمەن بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوان لە پێتەختی ئەو وڵاتە، جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی غەززە ڕاگەیاند و جەنایەتەکانی ئیسرائیلیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوان لە گۆڕەپانی ئەلسەبعین لە سەنعا جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی لە خەڵکی غەززەیان ڕاگەیاند.

بەشداربووان لە ئەو ڕێپێوانە وێڕای هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین لە پاڵ ئاڵای یەمەن، پاڵپشتی خۆیان لە گەل و گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین ڕاگەیاند و لە دژی ئیسرائیل دروشمیان دا و لەسەر ئامادەیی خۆیان بۆ گیانبازی لە ڕێگای مزگەوتی ئەقسا و پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین جەختیان کرد.

لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو ڕێپێوانە کە لە ژێرناوی لەگەڵتانین تا سەرکەوتن، ئەمریکا ناتوانێت ڕامانبگرێت، لەسەر ئامادەیی خۆیان بۆ گیانبازی لە ڕێگای مزگەوتی ئەقسا و پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین جەختیان کرد.