بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ڕایگەیاند: هەر ئەو جۆرە کە چەندین جار جەخت کراوە، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەردەوام ئاشتی خوازانە بووە و دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: زۆر گاڵتەجاڕە کە ئەو وڵاتانەی کە خۆیان هۆکاری دۆخی ئێستا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانن، بە گۆڕینی ڕاستییەکان بەدوای گۆڕینی تاوانبار و قوربانین.
کەنعانی زیادی کرد: ئەو وڵاتانە باشترە لە جیاتی بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی و هەڵوێستی سیاسی، لەسەر کردەوەی خۆیان هەمبەر چارەسەر کردنی گەمارۆکان لە دوو ساڵی ڕابردوو کار بکە و ئەنجامی سیاسەتە ناسازێنەرەکانی خۆیان ببیننەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستی 60 لەسەد لە ناوەندەکانی پیتاندنی ئێران، بەردەوام گونجاو لەگەڵ پێداویستی ئاشتیخوازانەی وڵات و بەتواوەتی لەژیر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بووە و درێژەی دەبێت.