سەردار ڕەمەزان شەریف گەردوولی ئەقسای بەتواوەتی فەلەستینی وەسف کرد و ئەنجامەکانی بەشێک لە تۆڵەی تیرۆری شەهیدی قودس سەردار حاج قاسم سولەیمانی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی لە سپا نیوز، دوای بە هەڵە تێگەییشتنی لە قسەکانی سەردار سەرتیپ ڕەمەزان شەریف وتەبێژ و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لەسەر ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ، ناوبراو بە ئاماژە بە جیاوازی هۆکار و ئەنگێزەی ئەو ئۆپراسیۆنە لەگەڵ دەسکەوت و لێکەوتەکانی وتی: هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەرانی حەماس ڕایانگەیاند کە ستەم، جەنایەت و داگیرکەری 70 ساڵە، سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا و پیرۆزییەکان، گەمارۆ و کوشتوبڕی خەڵکی ستەملێکراو و بێ بەرگری فەلەستین و هەزاران دیل و زیندانی فەلەستین هۆکارەکانی ئحپراستحنی بەتواوەتی فەلەستینی گەردەلوولی ئەقسایە.

ناوبراو زیادی کرد: بێ گومان بەشێک لە سەرکەوتنی گەورەی مێژوویی گەردەلوولی ئەقسا قەرزداری لێبوردەیی و هەوڵەکانی سەردار شەهید حاج قاسم سولەیمانییە کە دەستکەوتەکانی ئۆپراسیۆن دەخاتە ڕیزی تۆڵەکانی بەرخۆدان لە تیرۆری ناجوانمێرانەی شەهیدی قودس.