فەرماندەی گشتی سپای پاسداران وتی: شەهید ڕەزی مووسەوی یەکێک لە بە ئەزموونترین و کاریگەرترین فەرماندەکانی سپای ئیسلام لە بەرەی بەرخۆدان بوو و هیچ کات جلی جەهادی لە بەری دەرنەهێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید سەردار سوید ڕەزی مووسەوی لە تاران وتی: سەید ڕەزی مووسەوی کۆڵەکەی بەرخۆدان لە سووریا و لوبنان لە دژی دوژمن بوو.

ناوبراو زیادی کرد: گەردەلوولی ئەقسا کاردانەوەی فەلەستینیەکان بە 75 ساڵ جەنایەت و کوشتوبڕی ئیسرائیلییەکان بوو. ئاڵبەت ئێمە موسڵمانین و تا کۆتایی لە پاڵ فەلەستین دەمێنینەوە.

سەرلەشەکەر سەلامی وتی: ئەگەرچی بەرەی بەرخۆدان هاوبەشیی هەیە، بەڵام هەر بەرەیەک شوناسی نەتەوەیی خۆشی هەیە. ئەنساروڵڵا لە ئاستی خۆیدا بۆ خۆی بڕیاردەرە، هەروەها گرووپەکانی بەرخۆدانی عێڕاق شوناسی عێراقیان هەیە لە حاڵێکدا کە پێوەندیمان پێکەوە هەیە و لە لوبنانیش حزبوڵڵا هەروایە.

سەلامی وتیشی: ئێمە کە درۆنی ئەمریکا و هێلانەی سیخوڕی ئیسرائیلیمان لە هەولێر تێکشکاند ڕامانگەیاند کەوابوو ناترسین و ئەوەی کە ئەنجامی دەدەن ڕایدەگەیێنین.

فەرماندەی گشتی سپا ڕایگەیاند: فەلەستین توانایە و حەماس و جەهاد لە فەلەستین خۆیان چەک بەرهەم دەهێنن. بەرخۆدان کۆتایی نایێت.