عەبدولباری عەتوان شرۆڤەکاری پرسە ستراتیژیەکانی ناوچەکە هەوڵی ئیسرائیل بۆ تیرۆری شەهید سەید ڕەزی مووسەوی و لایەنەکانی کاردانەوەی ئێران بە ئەو جەنایەتەی لێک داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولباری عەتوان شرۆڤەکاری باڵای ناوچەیی لە وتاری ئەم دواییەی خۆیدا کە لە ڕۆژنامی ئەلکترۆنی ڕای ئەلیەوم بڵاو کرایەوە نووسی کە هەوڵی ئیسرائیل بۆ تیرۆری سەید ڕەزی مووسەوی لە فەرماندە باڵاکانی سپای قودس بە واتای بەرز بوونەوەی کێشەکان و هان دانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوەیە.

ئەو وتارە ئەوەش دەڵێت کە ڕاستە ئەمە یەکەم جار نییە کە کەسایەتییەکی سەربازی ئێران تیرۆر دەکرێت بەڵام ئەو تیرۆرە لە کاتێکی بەتواوەتی جیاواز و تایبەت و هاوکات لەگەڵ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام دراوە.

عەتوان زیادی دەکات کە تەنیا ڕێگای قبووڵ کراوی ئێران لە ، تۆڵە کردنەوە لە ئاستی شەهید سەید ڕەزی مووسەوییە کە دەتوانێت دوو پەیامی هەبێت: یەکەم پەیام بە بەرەی بەرخۆدان و تۆکمە کردنەوەی ڕۆحیەیان و دووهەم پەیامێک بۆ ئیسرائیل لەسەر ئەوەی کە توانایی ئێران لە تۆڵە کردنەوەی شەهیدانی خۆی لە ناوچە جیاوازەکان گومانی نییە. ئەو کاردانەوە تۆڵە کردنەوە دەتوانێت هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی تیرۆری سەردار سولەیمانی و یان پێش ئەوە بێت.

دوور لە چاوەڕوانی نییە کە تیرۆری سەردار مووسەوی هەوڵ و پیلانێک لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ کێشانی ئەمریکا بە شەڕ لەگەڵ ئێران هاوکات لەگەڵ شکتی تێلاڤیڤ لە شەڕی غەززە بێت.

عەتوان لە کۆتاییدا جەختی کرد ئێمە ئەوە دەزانین کە کاردانەوەی ئێران بە تیرۆری سەردار مووسەوی ڕووخێنەر دەبێت، چونکوو تۆڵە کردنەوە بۆ شەهادەتی فەرماندەیەک نییە بەڵکوو بۆ پاراستنی گەورەیی و دەسەڵاتی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی و ترساندنی دوژمنان بەتایبەتی ئیسرائیل و ئەمریکایە.