سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە ئێران هەواڵی بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕەتدەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کاردانەوەی بەرامبەر بە پاگەندەی ڕێژەی پیتاندن لە ئێران نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "محەمەد ئیسلامی"، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، لە کاردانەوە بە دەنگۆکان سەبارەت بە ئاستی پیتاندنی ئێران، ڕایگەیاند: ئەمانە پاگەندەی میدیاکانە و شتێکی نوێ نییە و لە ڕاپۆرتەکەی بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەی وەزی ئەتۆمییشدا هاتوە.

ڕاشیگەیاند ئەم کارە جەنجاڵییەکی میدیاییە و وەڵامێکە بۆ شکستی غەززە لە ئاراستەکردنی ڕای گشتی بەرەو ئێران.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە هیچ کارێکی نوێمان نەکردووە و بەپێی پەیڕەو هەمان چالاکی کۆن ئەنجام دەدەین.