بەرپرسی باڵای یەمەن وتی: پاڵپشتی حکومەتی خەڵکی یەمەن بەهۆی هزری ئایینییە و جەختی کرد کە یەمەن سەرەڕای بوونی 8 ساڵ شەڕ، کارێکی کرد کە زۆربەی وڵاتە ئەورووپییەکان بیریشیان لێ نەدەکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ یەحیا محەمەد مەهدی سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی مەجلیسی شۆرای یەمەن لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە کردنە ئامانجی پاپۆڕە ئیسرائیلییەکان لەلایەن ئەنساروڵڵای یەمەنەوە وتی:بەداخەوە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەرکی خۆیان هەمبەر فەلەستینییەکان جێبەجێ ناکەن و ئێمە ئەوە بە ئەگری ئایینی و ئەخلاقی خۆمان دەزانین.

ناوبراو وتی عەبدولمەلیک حوسی ، لە لێدوانێکی خۆیدا وتوویە یەمەن بانگهێشتی ئەمریکای بۆ پێوەندی دوولایەنە ڕەت کردووەتەوە. ئەمریکا لە دروشمەکانی ئێمە دەترسێت و ئێمە ئێستا بەس دروشم نادەین و بۆ خۆمان مووشەکو فڕۆکە چێ دەکەیەن کە ئەو دروشمانە بگەیێنێتە تێلاڤیڤ. لە ئەو بارەشەوە ئێمە بەس بەرپرسیارێتی ئایینی و ئەخلاقی خۆمان جێبەجێ دەکەین.

سەرتیپ یەحیا محەمەد سەبارەت بە پاڵپشتیەکانی ئێران لە یەمەن وتی: بێ گومان پاڵپشتییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەمەنی دەکات، ڕۆڵی ئەرێنیی لە سەقامگیری یەمەن هەیە. دوژمن هەر دوو وڵاتەکە ئەمریکا و ئیسرائیلە. ئەوان بۆ ماوەی 8 ساڵ بە بیانووی ئەوەی کە ئێمە بازوو و هێزی ئێرانین ، هێرشیان کردە سەرمان. بەڵام هەموو جیهان نەیتوانی تەنانەت یەک چەکی ئێرانیش لە یەمەن بدۆزێتەوە. بەڵام خۆ پاڵپشتی ئێران لە ئێمە جێگای دەسخۆشی هەیە و هەر ئەو جۆرە کە ئێران پاڵپشتی لە یەمەن کرد، ئێمەش بە دەربڕینی هاوسۆخی لەگەڵ گەلی فەلەستین ، پاڵپشتیان دەکەین و هەر یەکە لە ئەو پاڵپشتیانە ڕێکارێکی تایبەت و جیاوازی هەیە.