ئەفسەرێکی باڵای سەربازی ڕژێمی زایۆنی بە ئاماژەدان بە کاردانەوەی ئێران لە بەرامبەر تیرۆری سەردار ڕەزی مووسەوی دانی بەوەدانا کە ئێرانییەکان زیرەکن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەقید کۆبی ماروم بە ئاماژە بە تیرۆرکردنی سەردار ڕەزی مووسەوی و کاردانەوەی تاران وتی: ئێرانییەکان دوژمنێکی زیرەک و سەرسوڕهێنەرن و لە بوارەکانی دیکەشدا سەرساممان دەکەن.

سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە شەهیدکردنی سەردار مووسەوی، ئەم سەربازە زایۆنییە زیادی کرد: ئێران ڕەنگە بە هێرشی قورس لە سووریا یان دەریاوە کاردانەوەی هەبێت یان بەرپرسە باڵاکانمان لە دەرەوە بکاتە ئامانج.

ئەم عەقیدەی ڕژێمی زایۆنی زیاتر دانی بەوەدانا: ئێمە لە باکوور لە قەیرانێکی ستراتیژی ڕاستەقینەداین. حیزبوڵڵای لوبنان بووەتە هۆی کۆچکردنی هەزاران کەس لە کەرتی سنووری.

کۆبی ماروم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویستە بە ڕاستگۆیی ڕابگەیەنین کە ئیسرائیل سەرکەوتوو نەبووە لە ڕاگرتن و گۆڕینی واقیعدا.