تورکیا ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ئەو هێزانە لە سووریا، یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی یەپەگە بە ناوی "باهوز عەفرین" تیرۆر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا (میت) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە سووریا، یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە ناوی "باهوز عەفرین" کە بەرپرسی ناوچەی "کۆبانی" بووە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژرا.

ڕێکخراوی میتی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاندووە کە "باهوز عەفرین" لە ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی بە یەپەگە کردووە و بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و سووریا کردووە.

میت بانگەشەی ئەوەشی کردووە، ئەو کەسەی لە ساڵی ٢٠٢١ تیرۆرکرا، بەرپرسیارێتی لقی "کۆبانی"ی یەپەگە کە دەکەوێتە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوۆریا لە ئەستۆ گرتووە.