بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌زڵوم كۆبانێ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی، "به‌رده‌وامیدان به هێرشكردنه سه‌ر ژێرخان و ماڵ و ژیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له کوردستانی سووریا بۆ سێیه‌مینجار له‌ساڵێكدا له‌لایه‌ن توركیاوه به جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی داگیركردن و برسیكردنه كه به‌تاوانی جه‌نگ هه‌ژمارده‌كرێت.
وتیشی: له‌كاتێكدا هاووڵاتیانی كوردستانی سووریا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ پێشوازیكردنن له‌هاتنی ساڵی نوێ به‌و ئومێده‌ی كه ئارامی و دڵنیاییان پێببه‌خشێت و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵَ هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ دروستكردنی سه‌قامگیریی و ئاشتی له‌ناوچه‌كه، توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سیاسه‌ته شه‌ڕه‌نگێزی و نادروسته‌كانی خۆیی و به‌رده‌وام كێشه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
پێشتریش وتبووی توركیا له دژی هه‌ڕێمه‌كانی ئێمه زنجیره كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات كه بازنه‌ی داگیركارییه‌كانی فراوانتر بكات، دوێنێش زۆر خاڵی ستراتیژی وه‌ك پاڵاوگه‌ی نه‌وت، بینای ستراتیژی و خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانی تربه‌سپی و دێریكی كرده ئامانج.