بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیامێکدا بۆ پاپ فرانسیس، ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان وێڕای پیرۆزبایی کردنی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا و هاتنی ساڵی نوێ زایینی وتی: ئەمڕۆ کێشەی زۆر لە ئاستی جیهاندا بەرەوڕی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بووەتەوە کە گرینگترینیان هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەیە.
ناوبراو لە درێژەدا هێناویە: بەداخەوە بەرەوڕوو نەبوونەوەی ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان و هاوکات پاڵپشتی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی لە ئیسرائیل بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 17 هەزار مرۆڤی بێ تاوان لە ئەو ناوچە.
ڕەئیسی هیوای خواست کە لە سەروبەندی ساڵی نوێی زایینی، هەوڵی بەپەلەی کۆمەڵگای جیهانی و بۆ ڕاگرتنی کوشتوبڕی خەڵکی بێ تاوانی غەززە ببینین.