بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید هادی سەید ئەفقەهی کارناسی باڵای پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وتی: ئەوە گقرزێکی قورسی سەربازی لە ئیسرائیل بوو و سەرەڕای هاوکاری زۆربەی وڵاتانی جیهان لە باری هەواڵگرییەوە لەگەڵ ئیسرائیل ،حەماس توانی شکستێکی قورس بەسەر ئیسرائیل بسەپێنێت کە چارەسەر کردنی زۆر ئەستەمە بۆ ئەو ڕژێمە.
دوای ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، ئیسرائیل بە هێرش و کوشتوبڕ نەیتوانی بگاتە ئامانجە سەرەتاییەکانی خۆی وەکوو لەناوبردنی غەززە، کۆچی زۆرەملێ و ئازادی ئەسیرەکانی خۆی، لەناوبردنی حەماس و گرووپەکانی دیکە تەنانەت بە شێوەی کەمیش.
دۆخی سەربازی لە ئیسرائیل زۆر قەیراناوییە و تەنانەت نتانیاهۆ و وەزیری شەرەکەی بە شێوەی فەرمی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر شەڕ لە غەززە ڕابگیردرێت، ئەوە لە بەرژەوەندی حەماس و لە زیانی ئیسرائیل دەبێت.
پرسی ئاگربڕی بێ دەستکەوت، بەرانبەرە لەگەڵ شکست؛ دوای شکستی سەربازی، شکستی سیاسی و پاشانیش تێکچوونی بەتواوەتی ڕژێمی بەدواوە دەبێت، بە پێ قسەی گالانت ئیسرائیل هیچ ڕێگایەکی بێجگە شەڕ نییە و لە ئەو ڕێگایەوە دەتوانێت حەماس ناچار بکات کە بێتە سەر کورسی دانوستان، بەڵام حەماس هەرگیز ئەو کارە ناکات؛ بەم پێیەش هاوکێشە و دەسپێشخەری و بڕیاری شەڕ، نەگۆڕدراوە و بڕیار لە دەستی بەرخۆدانە.