بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لەم وتووێژە تایبەتەدا مستەفا بایرام وەزیری کار لە لوبنان بە ئاماژەدان بە ستراتیژی کۆماری ئیسلامی لە پشتیوانی لە ستەملێکراوان لە سەرانسەری جیهاندا جەختی لە ڕۆڵی گرنگی ئێران لە بنبڕکردنی ڕژێمی ئاپارتاید و ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی کردەوە.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تاران بۆ فەلەستین کە دوێنێ (شەممە) بەڕێوەچوو، بەیرام بە پەیامنێری مێهری ڕاگەیاند: سەرەتا دەبێ جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەوەی ئێمە لە کەرتی غەززە دەیبینین، تاوانێکی تەواو دژ بە مرۆڤایەتییە.
وتیشی: ئەمەش نەک تەنها لە دژی موسڵمانان بەڵکوو لە دژی مرۆڤایەتیش ڕوویدا. بۆیە پێویستە هەموو وڵاتانی جیهان لە بەرامبەر ئەو جینۆسایدەی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین هەنگاو بنێن.