بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد ڕەزا نەقدی، جێگری ڕێکخەری سپای پاسدارانی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهید ئیرلو وتی: لە ماوەی ئەم ٨٠ ڕۆژەدا زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵ لە غەززە شەهید بوون، ئەم شەهیدانە بە خوێنی بێتاوانی خۆیان دونیایان بەئاگا هێنایەوە.
وتیشی: لەگەڵ بەردەوامی تاوانەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبێ چاوەڕێی لەدایک بوونی دەسەڵاتە نوێیەکانی بەرخۆدان و داخستنی ڕێڕەوی ئاو و ڕێگاکانی دیکە بۆ خۆیان بن.
ئاماژەشی دا کە دوێنێ کەنداوی فارس و گەرووی هورمز بۆیان بوو بە مۆتەکە و ئەمڕۆش "باب المنداب" و دەریای سوور گیریان خواردووە و لەگەڵ بەردەوامی ئەم تاوانانەش بەم زووانە دەبێت چاوەڕێی دەریای ناوەڕاست، "جبل طارق" بکەن و ڕێڕەوی ئاوی تریش بەڕوویاندا دابخرێت.