جیاوازی ئامارە بڵاو کراوەکان لە ژمارەی کوژراوانی سەربازانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن مێدیاکانی تورکیا و مێدیاکانی نزیک لە پەکەکە دەبێتە هۆی دروست بوونی گومان لە بواری شاردنەوەی تورکیا لە ئەو بارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە ناوەندی مێدیایی هێزەکانی پاراستنی گەل، لقی سەربازی پەکەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا ژمارەی کوژراوانی هێزە سەربارییەکانی تورکیا لە خارکوکی 27 کەس ڕاگەیاندبوو، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک گیان لەدەست دانی 6 کەسی لە هەرێمی کوردستان، پشت ڕاست کردەوە.

ئەو بابەتە بووە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە مێدیاکان کوردستانی تورکیا،حکومەتی ئەو وڵاتە بە تاوانباری شاردنەوەی کوژراوانی خۆی دەزانێت.

هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا، یەکێک لە ئەو هەواڵدەرییە یاساییانەی تورکیایە کە هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی تورکیا ژمارەی کوژراوانی خۆی لە شەڕ لەگەڵ پەکەکە دەشارێتەوە، لە ئەو بارەوە شیکردنەوەیەکی داوە.

بە پێ ئەو ڕاپۆرتە، پێش لە دەسپێکی بڵاو کردنەوەی هەواڵە فەرمییەکانی هاوپەیوەند بە پێکدادانەکان لە ناوچەی خارکورک لە هەرێمی کوردستان ، هەواڵی نافەرمی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە کە باسی لە کوژرانی 6 هێزی سەربازی تورکیا لە ئەو پێکدادانە دەکرد. ئەو هەواڵە بووە هۆی هەرا لە تورکیا تا ئاستێک کە هەندێک لە هەژمارەکانی نزیک لە حکومەتی تورکیا هەڕەشەیان لە ئەو کەسانە کردبوو کە هەر دەبێ ئەو هەواڵە بسڕنەوە.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە هەواڵی لە گیان لەدەست دانی سێ کەس و بریندار بوونی 4 سەربازی خۆی دا و دواتریش هەر رایگەیاند کە سێ هێز لە ئەو چوا بریندارەش گیانیان لەدەست داوە.

لە حاڵێکدا کە وەزارەتی بەرگری تورکیا ژمارەی کوژراوەکانیخۆیی 6 کەس ڕاگەیاندبوو، هەواڵدەری فرات لە ڕاپۆرتێکدا لە سەرچاوە خۆجەییەکانەوە پاگەندەی کرد کە 27 هێزی سەربازی تورکیا لە ئەو پێکدادانە گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵدەری مێزۆپۆتامیا بە بەراورد کردنی ئەو هەواڵگەلە ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانە بووە هۆی گومانگەلێک لە ئەو بوارە کە تورکیا ژمارەی کوژراوانی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەشارێتەوە.