بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ لە دیداری کۆمەڵێک لە خەڵکی پارێزگاکانی خووزستان و کرمان بە ئاماژە بە پێداویستی ڕوون کردنەوەی بنەمای لۆژیکی هەڵبژاردنەکان لە کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند: دوو وشەی کۆمار و ئیسلامی هەر پێوەندیان بە هەڵبژاردنەکانەوە هەیە؛ کۆماری واتا دەسەڵاتداری خەڵک و سەروەری وڵات کە بە دەستی خەڵک و هیچ ڕێگایەک جگە لە هەڵبژاردنەکان بۆ دەستێوەردانی خەڵک لە سەروەریی بوونی نییە.
هەروەها زیادی کرد:هەندێک لایەن سەبارەت بە پێداویستی هەڵبژاردنەکان، کێشە دروست دەکەن و کەسانی دیکە دڵسارد دەکەنەوە و سەرەنج بە ئەو ەنادەن کە ئەگەر هەڵبژاردنەکان لە ئێران نەبن، یان دیکتاتۆری ڕوو دەدات یان شڵەژاوی و نائەمنی. ئەوەی کە ڕێگری دەکات لە سەرهەڵدانی دیکتاتۆری، ئاڵۆزی ، نائەمنی و نارەزایەتی لە وڵات، هەڵبژاردنەکانە.
خەڵک بە هەڵبژاردنەکان دەتوانن سەروەریی نەتەوەیی دابین بکەن
ڕێبەری ئیران وتی: هەڵبژاردنەکان ڕێگایەکی ڕاستە کە خەڵک دەتوانن بە ئەوە، سەروەری نەتەوەیی و خەڵک سالاری و کۆماری بوون لە وڵات دابین بکەن.
هەڵبژاردنەکان کۆڵەکەی گۆڕانکاری لە وڵاتە
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: بە هەڵبژاردنەکان دەتوانرێت لە ئێران وگۆڕاناکری دروست بکرێت؛ خاوەن ڕوانگەی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی دەیانەوێت لە قازانجی ڕوانگەکەی خپیان گپڕانکاری دروست بکەن کە ڕێگای بەشداری لە هەڵبژاردنە جیاوازەکانە.
بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان ئەبێ لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەین
ڕێبەری ئێران وتی: هەندێک کەس خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دڵسارد دەکەنەوە کە ئەوە کارێکی هەڵە و لە زیانی ئیرانە بە پێچەوانەوە، ئەگەر بمانەوێت کێشەکان چارەسەر ببێت ئەبێ لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەین.
کرمان، بەستێنی سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی گەورە وەکوو حاج قاسم سولەیمانییە
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: کەمان بەستێنی سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی گەورە وەکوو حاج قاسم سولەیمانییە؛ پەروەردەی هەڵکەوتەکان و پیوەندی لەگەڵ چەمکە ئیسلامییەکان، تایبەتمەندی گەورەیەکە کە ئەمن بە چاوی خۆم لە خەڵکی کرمانەوە بینیومە.
هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئیسرائیل ، ئەمریکا و بریتانیا نییە
ڕێبەری ئێران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین وتی: لە جیهاندا هیچ کەسێک جیاوازییەک لە نێوان ئیسرئایل، ئەمریکا و بریتانیا نابینێت؛ هەمووان دەزانن کە ئەوان یەکێکن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: سەرکەوتنی گەورەی گەلی فەلەستین لە ئەوەدایە کە ڕۆژاوا، ئەمریکا و پاگەندە درۆییەکانی مافی مرۆڤیان بێ ئابڕوو کرد.
ئیسرائیل ڕۆژێک دێت کە لە ناو دەچێت
ڕێبەری ئیران وتیشی: بێ گومان کە سەرکەوتن بۆ بەرەی بەرخۆدان و حەقە؛ گومانتان نەبێت کە ئیسرائیل ڕۆژێک ڕیشەکێش دەبێت.
دوو هەڵبژاردنی مەجلیس و خوبرگان ئەبێ شکۆدار بەڕێوە بچێت
بەشداری لە هەڵباژردنەکان ئەبێ بەهێز، کێبڕکێ راستەقینە هەبێت، بەڕاستی ئەبێ تەندروست بێت و ئاسایشی هەڵبژاردنەکان ئەبێ بپارێزرێت.
ڕێبەری ئێران وتی: هەر دوو هەڵبژاردنی بەردەممان واتا مەجلیس و خوبرگان ئەبێ باشتری شێوە بەڕێوە بچێت.
ئەگەر بەشداری لاواز بێت، مەجلیسیش لاوا دەبێت
ئایەتوڵڵ خامنەیی زیادی کرد: هەموو ئەو کەسانە کە بەردەنگگەلێکیان هەیە ئەرکی سەرشانیانە کە خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان هان بدەن کە هەڵبژاردنێکی لاوازمان نەبێت چونکوو ئەگەر هەڵبژاردنەکان لاواز بێت ئەوا مەجلیسیش لاواز دەبێت.