خەڵات و تەندیسی گواستنەوە و گەیاندن لە فێستیڤاڵی ڕۆژی نەتەوەیی گواستەوە بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی ئێران بەخشرایە شارەوانی سنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵاتی نەتەوەیی گواستنەوە لە فێستیڤاڵی ڕۆژی نەتەوەیی گواستنەوە و گەیاندن بە ئامادەبوونی ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆ، مەهدی سولەیمانی سەرۆکی ڕێکخراوی شارەوانییەکانی ئێران و مەهدی جەمالی نەژاد جێگری ئاوەدانی وەزارەتی ناوخۆ بەخشرایە سەید ئەنوەر ڕەشیدی شارەوانی سنە.

ئەو ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ 26 ی سەرماوەز، ڕۆژی نەتەوەیی گواستنەوە و بیرهێنانەوەی حەماسەکانی چالاکی ئەو بوارە لە وەڵام بە فەرمانی مێژوویی ئیمام خومەینییە بۆ داواکاری لە شۆفێرەکان کە بچنە بەندەرەکان و کاڵا پێویستەکان بگوازێنەوە بۆ شارەکان.