فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: نزیکەی کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە مووشەکێکی 122ملم ئاڕاسته‌ی بنکەی ئاسمانی ئەسەد لە عێراق کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئه‌وه‌ی شوێنی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كه‌یان دیاریكردووه‌ زانیاری له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌وه‌ دراوه‌ته‌ هێزه‌كانی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچون له‌وباره‌یه‌وه‌.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی ئه‌منی نێودەوڵەتی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە کە دەستکاری کراوە بۆ تەقەکردن تا 5 x 122 ملم کە لە شوێنەکەدا

له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستیپێكردوه‌ بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌ ئامانج.