کارما کە بە هاکی مووساد و ئۆختاپووس هەزاران ماڵپەڕ و هەزاران مەیلی دەست کەوتووە و هەروەها گرێبەسی شوراد و بایند گەیتی ئاشکرا کرد، سەر بە کوێیە و کاردانەوەکان بە ئەو کارە چ بوو؟

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لەم دواییە گرووپی هاکری ناسراو بە کارما ڕایگەیاند کە توانیویە دزە بکاتە نێو ژێرخانە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و سیستەمی پێوەندی دەوڵەتی ئەو ڕژێمەوە. وردەکاری و بەڵگەکانی ئەو هەڵمەتە هاکریە بە شێوەی تایبەت خراوەتە بەردەست هەواڵدەری مێهر.

‌لە ڕاپۆرتی سێهەم و کۆتایی کە لێرە هاتووە، لەسەر شوناسی ئەو گرووپە هاکرییە، ئامانجەکانی ئەو هاکرگەلە، کاردانەوە بە ئەو ڕیسواییە جەنجاڵییە.. باس دەکرێت.

ئامانجی کارما و کردنەوەی ڕەمزی کارما مەنفی 80

بەڵگە ئاشكرا کراوەکان باس لە ڕقی قووڵی ئەو گرووپە هاکرییە نیسبەت بە کەسی بنیامین نتانیاهۆ دەکات؛ڕقێک کە بەهۆی سەرکوتی ناوخۆیی ئیسرائیلییەکان و … دروست بووە.

لە یەکێک لە پەیامەکانی کارما لەسەر تۆڵە لە نتانیاهۆ جەخت کراوە و هاتووە: لە شوێنگیری بی بی تینووی خوێنە. بی بی کەناڵی تێلێگرامی ئێمە لەناو برد و ئێمە ژیانی ئەو لەناو دەبەین.

کارما و گۆچانی مووسا لە یەک ڕەگەزن

لە بەشێکی دیکە لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سیکیوریتی جۆز، کارما و گۆچانی مووسا لێک شوبهێندراون و لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: بە لێکدانەوەی چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی کارما، ئاشکرا دەبێت کە کەناڵی تێلێگرامییەکەیان تەنیا ڕێگای پێوەندیانە و ماڵپەڕی گۆچانی مووساش هەر ناچالاکە و هەڵمەتەکانیان تا شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە ساڵی 2023 درێژەی هەبووە.

بە پێ ڕاپۆرتی سیکیۆرتی جۆز، ئەو دوو گرووپە جگە لە بوونی بەرچاویان لە مێدیا کۆمەڵایەتییەکان، چەندین تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە؛ئامانجی هەر دوولایان دروست کردنی کێشە لە هەڵمەتی ئیسرائیل لە ڕێگای کاول کردنی دەیتاکانە. ئەوان تاکتیکی دزەی هاوشێوە نیشان دەدەن و کۆمەڵەی ئامێری بەڕێوەبەرایتی سۆڵامێری هاوشێوەی iDRACیان لەگەڵ TTPیەکانی دیکە وەکوو ئامانج هەڵبژاردووە.

ئەو ڕاپۆرتە پاگەندەی کردووە کە گۆچانی مووسا Moses Staff بە نازناوی Cobalt Saplingو هەروەها کارما، پێدەچێت ئێرانی بن.

پاگەندەی ئێرانی بوونی کارما لە حاڵێکدا سێتە ئاراوە کە ئەو گرووپە هاکرییە خۆی ئیسرائیلی ناساندووە و لە یەکێک لە پەیامەکانی خۆیدا هێناویە: تا ئێستا شتێک سەبارەت بە هاکری ئیسرائیلی تان بیستووە؟ ئێمە مووسادOctopus Computer Solution و زۆربەی ماڵپەڕی دیکەمان هاک کردووە.

کاردانەوەی تویتەری بە هەوڵی هاکری کارما

بەکارهێنەرێک بە ئیسرائیلی وەسف کردنی کارما، هەوڵەکانی ئەو گرووپە هاکرییە بەرز نرخاند و نووسی: هاکرەکان بە بەکارهێنانی زانیارییە وەرگیراوەکان لە کارماوە، کۆمپانیا سایبرییەکانی ئیسرائیلیان هاک کردووە.

بەکارهێنەرێکی دیکە بە هەواڵە بڵاو بووەکان لەلایەن پرس تی ڤییەوە لەسەر هاکی مووساد کاردانەوەی نیشان داوە و ئەو هەوڵەی گرووپی هاکریەی وەڵانمێک بە شەڕی غەززە لێک داوەتەوە.