بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوڕی حەمید نووری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆتایی دادگایی کردنی حەمید نووری هەواڵی دا و وتی: ئەمڕۆ کاتژمێر 16:30 خولەک بە کاتی ئێران ، کۆبوونەوەی ڕاگەیاندنی حوکمی کۆتایی حەمید نووەری بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو لە درێژەدا بە ڕەخنە لە بەشدار نەبوونی بنەماڵەی حەمید نووری لە کۆبوونەوەی ڕاگەیاندنی حوکمەتی کۆتایی، وتی: سوید هیچ بەستێنێکی بۆ بەشداری بنەماڵەمان تەنانەت بە شێوەی ئۆنلاینیش، خۆش نەکردووە.
کوڕی حەمید نووری زیادی کرد: دەوڵەتی سوید ئیزنی بەشداری شایەتەکانی حەمید نووریی لە دادگا نەداوە، تەنانەت بە شێوەی ئۆنلاینیش و تەنانەت هەڕەشە لە شایەتەکانی ئێمەش کراوە.
نووری بە وتنی ئەوەی کە کۆبوونەوەگەلێک کە تا ئێستا بۆ باوکم بەڕێوە براوە، لە ژێر کاریگەری دزەی بانگەشەیی و سیاسی مونافقین بووە وتی: دەوڵەتی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەیە ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕاگەیاندنی حوکمی یەکلایی، ئاڵۆزیگەلێک لەلایەن مونافقینەوە بێتە ئاراوە، بۆیە هیواندارین نەوکەنە ژێر کاریگەر ئەو بابەتانەوە و دادپەروەرانە بڕیار بدەن.