ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی، نیسبەت بە روودانی کارەساتێک لە ئەگەری شوێنگیری نەکردنی ئەو کێشەگەلەی کە لە دەنگدانەکانی تایبەتی هێزە چەکدارەکان هاتووەتە ئاراوە، هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم بە وتنی ئەوەی کە زۆربەی ناوەندەکانی دەنگدان لە نەینەوا بە هیچ لەونێک دەرکەیان بۆ دەنگدەران نەکردووەتەوە، وتی: لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی تایبەتی هێزە چەکدارەکان لە هەرێم، کێشە تەکنیکی زۆر بوو و ژمارەی دەنگدەران کەم بوو، بۆیە ئەگەر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەڵبژاردنی سەرتاسەری ئەمڕۆ لە عێڕاق، هەڵەکانی خۆی ڕاست نەکاتەوە، لەوانەتە کارەساتی گەورە ڕوو بدات.

سورچی وتیشی: هیچ جۆرە سکاڵایەک لە لیستی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی لە پارێزگای نەینەوا و بوونی لادان لەلایەن ئەو لیستەوە تۆمار نەکراوە، چونکوو بواری تەکنیکی بۆ دڵنیا بوونەوە لە تەندروستی هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەچوونی ڕێکوپێکی ئەنجام دراوە.